رۆژی چوارشەممە 18/4/2018، بە دروشمی (بە ئاشتی پێكەوە دەژین)، بە ڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە هاوكاری رێكخراوی (unicef)، چالاكی كارامەییەكانی ژیان و هاونیشتمانی بوونی سازكرد، بۆ چەند قوتابخانەیەكی سلێمانی، لە بەڕێوەبەرێتی چالاكی وەرزشی و دیدەوانی، كە بریتی بوو لە چادرگەیەك چەند چالاكییەكی جۆراوجۆری تێدا نمایشكرا.
چالاكییەكان بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاواو نوێنەری رێكخراوی (unicef) و لێپرسراوانی پەروەردەو بەڕێوەبەران و مامۆستایان بەڕێوەچوون.