ئەمرۆ 15/4/2018 لیژنەی بە ئینگلیزی كردنی قوتابخانەو خوێندنگاكانی سنوری سلێمانی كۆبۆوە بۆ دانانی هەندێك خاڵی تایبەت بە پەرەپێدان و باشتركردنی ئاستی زانستی و زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەو خوێندنگاكان و چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی قوتابخانەو خوێندنگا و ئینگلیزییەكان لە رێگەی لیژنەیەكەوەو خۆئامادەكردن بۆ كردنەوەی 2 ئامادەیی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی .
هەروەها باس لە هەڵسەنگاندنی قوتابخانەكان كرا لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنی قوتابخانەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات.