پێنج بەڕێوەبەری تازەی پەروەردە دەستبەكاردەبن

رۆژی 30/4/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بە ئامادەبوونی مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و مامۆستا چیمەن عبدالله بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان و بەڕێوەبەری بەشەكانی ناو دیوان، بە مەبەستی رێزلێنان لە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكانی (شارباژێڕ، دوكان، شارەزوور، پێنجوێن، رانیە)، بە بۆنەی كۆتایی هاتنی ماوەی یاساییان و لە كارترازانیان، هەروەها ناساندنی بەڕٍێوەبەرانی نوێ كە دەچنە شوێنیان.
لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەڕێوەبەرانی پێشووی كرد بۆ هەوڵو ماندوبوونیان لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە سەرەڕای كێشەو ئاستەنگەكان، وە هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، هەروەها پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەرانی تازەكرد و هیوای خواست سەركەوتووبن و داوای لە هەموولایەك كرد هاوكارو هەماهەنگبن لە گەڵیاندا بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان.
پاشان ئامادەبووان پیرۆزباییان لە بەڕێوەبەرە تازكان كردو هیوای سەركەوتنیان بۆ بەڕێوەبەرانی پیێشوو خواست.
لە كۆتاییشدا خەڵاتی رێزلێنانی بەڕێوەوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەرە تازەكانەوە بەخشرایە بەڕێوەبەرانی پێشوو.