دابەشكردنی نەوت بەسەر پەروەردەكاندا بەردەوامە

بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەردەوامە لە دابەشكردنی نەوت بەسەر پەروەردەی قەزاكاندا، سەرەتاش لە ناوچە ساردەكانەوە دەستیپێكردووە.
تا ئێستا 300.000 لیتر نەوت بەسەر پەروەردەكانی پشدەرو رانیەو پێنجوێن دابەشكراوەو بڕیارە ئەمڕۆش پڕۆسەكە لە پەروەردەی شارباژێڕدەستپێبكات و بەردەوامیش دەبێت تا گشت پەروەردەكان نەوتی پێویستیان پێدەدرێت.
ئەمساڵ بەكەمكردنەوەی ئاشكراو لەلایەن كۆمپانیاوە بەسێ‌ قۆناغی نەوت دابەش دەكرێت و لە قۆناغی یەكەمدا 40% نەوتی تەرخانكراو دابەش دەكرێت كە بڕەكەی ملیۆنێك و 464 هەزار لیترە.