قوتابخانەی شەهید رێباز بەسەركرایەوە

رۆژی 24/1/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی شەهید رێبازی بنەڕەتی كرد لە شاری سلێمانی.

 

rebaz

رۆژی 24/1/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی شەهید رێبازی بنەڕەتی كرد لە شاری سلێمانی.
لە بەسەركردنەوەیەكدا بەڕێوەبەری گشتی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە كۆچی دوایی بەڕێوەبەری قوتابخانەی شەهید رێبازو پرسەو سەرەخۆشی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گەیاندە مامۆستایانی قوتابخانەكەو خانەوادەی خوالێخۆشبوو، راشیگەیاند كە هەر پێداویستی و داواكارییەكیان هەیە ئامادەیە بۆیان جێبەجێ بكات.
لای خۆیانەوە مامۆستایانی قوتابخانەی شەهید رێباز زۆر سوپاسی مامۆستا نەجمەدین- یان كرد بۆ ئەو بەسەركردنەوەیەو رایانگەیاند كە ئەو سەردانە لە خەمەكانیانی كەمكردەوە.