قوتابخانەی (ژیار)ی بنەڕەتی كرایەوە

ئەمڕۆ 30/1/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات، قوتابخانەی (ژیار)ی بنەڕەتی كردەوە لە گەڕەكی كانی شینكەی سلێمانی.
لە مەڕاسیمێكدا بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی كردنەوەی قوتابخانەكەی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و قوتابیان كردو سوپاسی ئەو لایەن و كەسانەشی كرد كە هاوكاربوون لە كردنەوەی قوتابخانەكەدا.
قوتابخانەی ژیاری بنەڕەتی قوتابخانەیەكی شەش پۆلییە بەشێوەی كابینە دروستكراوە لەسەر زەوییەك بە رووبەری 3000 مەتر، كە لەلایەن دانیشتوانی گەڕەكەكەوە تەرخانكراوە بۆ قوتابخانەكەو لەلایەن رێكخراوی (ریچ)ەوە كۆنكرێتكراوەو كابینەو پێداویستییەكانیشی پەروەردە دابینی كردووە، پێشتریش قوتابخانەكە لە بینای ماڵاندا بووە.