ناوەڕۆكی رێبەری پەروەردەی پیشەیی جێبەجێدەكرێت

ئەمڕۆ 4/2/2019، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا، بە سەرپەرشتی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی و ئامادەبوونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاواو بەڕێوەبەری فێركردنی پیشەیی.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە رێبەری پەروەردەی پیشەیی كە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە ئامادەكراوە، پاش گفتوگۆكردنی هەمەلایەنە لەسەری، بڕیاردرا كاربكرێت بۆ جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی رێبەرەكە.