ئەمڕۆ 5/2/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەسەرۆكایەتی وەفدێك، سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد لە شاری رانیە، لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. موەفەق خالید سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و لێپرسراوانی زانكۆكەوە پێشوازییان لێكرا.
دواتر كۆبوونەوەیك لە نێوان هەردوولادا ئەنجامدرا، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەوشی پەروەردەو خوێندن و هەماهەنگی و هاوكاری زیاتر، لە ئەنجامدا گەشتنە رێكەوتن لەسەر چەند خاڵێك:
1- كردنەوەی چەند بەشێك و هەوڵدان بۆ كردنەوەی بەشی پەروەردەی تایبەت لە زانكۆی راپەڕین لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.
2- گواستنەوەی راژەی ئەو مامۆستایانەی كە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرو دكتۆران بۆ سەر میلاكی زانكۆی راپەڕین پاش وەرگرتنی رەزامەندی هەردوو وەزیری پەیوەندیدار.
3- هاوكاری و هەماهەنگی لە بواری تاقیگەكان.
4- پشتگیریكردنی خوێندنی دبلۆمی یەك ساڵی پەروەردەیی.
5- بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پاڵپشتی سەنتەری راهێنان و پەرەپێدان دەكات لە زانكۆی راپەڕین.
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە: مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی، مامۆستا محەمەد كەریم بەڕێوەبەری پەروەردەی رانیە، مامۆستا مەحمود حسێن بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر، سنور بەهادین بەڕێوەبەری خۆیەتی و میلاك و خۆگر خالید بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.
لەلایەن زانكۆی راپەڕینیشەوە: پ. ی. د. موەفەق خالید سەرۆكی زانكۆ، پ. د. سەباح رەشید یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، د. دارا تۆفیق یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، پ. ی. د. رزگار حاجی ساڵح راگری كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت، د. هیوا مینە مەحمود راگری كۆلێژی پەروەردە قەڵادزێ، ئاراز محەمەد ئیسماعیل بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان- زانكۆی راپەڕین.