ئەمڕۆ 5/2/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری بەڕێوەبەرانی خۆیەتی و پلاندانانی پەروەردەیی، سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رانیەی كردو لەلایەن مامۆستا محەمەد كەریم بەڕێوەبەری پەروەردەی رانیەوە پێشوازی لێكرا.
پاشان بەیاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی رانیە سەردانی ئامادەیی (كێوە رەش)یان كردو لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایانی ئامادەییەكە گفتوگۆیان كرد لەبارەی رەوشی خوێندن و خوێندكارانی ئامادەییەكەشی بەسەركردەوەو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
هەر لە میانی سەردانەكەیدا بۆ رانیە، مامۆستا دڵشاد سەردانی ماڵی هەردوو مامۆستای خانەنشین (مامۆستا جەلال و مامۆستا محەمەد)ی كردو لە نزیكەوە هەواڵی تەندروستییانی پرسی، هەروەها رۆڵی هەردوو مامۆستای بەرزنرخاند كە چەندین ساڵ خزمەتی كەرتی پەروەردەو خوێندنیان كردووە لە ناوچەكەدا.