بەرێوەبەری گشتی رێز لە د.فەرهاد عەبدولكەریم دەنێت

ئەمرۆ چوارشەممە 27/2/2019 مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری پڕۆگرامەكان، سەردانی تاقیگەی پێشكەوتوی مایكرۆجینیان كرد لە نەخۆشخانەی هەرێمی ئەهلی بە مەبەستی بەخشینی خەڵاتی رێزلێنان به پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.فەرهاد عەبدولكەریم) كە هاوكارییەكی زۆری پەروەردەی كردووە بە كردنەوەی خولی تایبەت بۆ سەرپەرشتیارانی پسپۆری زیندەزانی و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی زیندەزانی كە 150 مامۆستای پسپۆری زیندەزانی ئامادەیی سودمەند بون لە خولەكان، بۆیە رێزو سوپاسی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گەیاندە بەڕێزیان.