باخچەی شێخ جەمال شێخ رەشید سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتییان كرد

ئەمرۆ 28/2/2019، باخچەی منداڵانی شێخ جەمال شێخ رەشید لە سنوری پەروەردەی رۆژئاوا سەردانی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتییان كرد،
منداڵانی باخچەكە چەند چالاكییەكی هونەرییان پێشكەشكردو بەڕێوەبەری گشتی و جێگرەكەشی سوپاسی بەڕێوەبەرو مامۆستایان و منداڵانی باخچەكەیان كردو هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن.