مەڵبەندی ئیشی دەست پێشانگای ساڵانەی كردەوە

ئەمرۆ 7/3/2019 لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و پەروین ئەمین یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی پەروەردەیی، (30) هەمین پێشانگای ساڵانەی بەشەكانی مەڵبەندی ئیشی دەست لە هۆڵی مەڵبەندی ئیش دەست كرایەوە.
دوای بەسەركردنەوەی كارەكانی مەڵبەندی ئیشی دەست لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی و لێپرسراوانەوە، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەشداربووانی پێشانگاكە.