ئەمرۆ 7/3/2019 هەڵمەتی دابەشكردنی شەتڵ و نەمام بەسەر باخچەكانی منداڵان و قوتابخانەو خوێندنگاكانی سەنتەری سلێمانی و قەزاو ناحیەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لەلایەن هۆبەی شەتڵگەو باخچەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبۆنەی 7/3 راپەڕینى سلێمانی بەڕێوەچوو، كەتیایدا هەزاران شەتڵ و نەمام لەلایەن هۆبەوەكەو پێشكەش بە ناوەندەكانی خوێندن كران.
هۆبەی شتەڵگەو باخچەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە سەرەڕای نەبوونی پێداویستییەكانی تایبەت بە ژووری نەمامەكان ، بەڵام كارمەندەكانیان توانیویانە دڵسۆزانە ساڵانە هەزاران شەتڵ و نەمام بەرهەم بهێنن و پێشكەشی ناوەندەكانی خوێندنی بكەن.