بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ وەفدێكی یونیسێف كۆبۆوە

ئەمرۆ 7/3/2019 وەفدێكی رێكخراوی یونيسێف سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كردو لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی گفتوگۆكرا سەبارەت بەپرۆژە پەروەردەییەكانی رێكخراوی یونێسیف و چارەسەركردنی كێشەو گرفتی خوێندكارانی ئاوارەی سوریا كەلە سلێمانی دەخوێنن. لەكۆبوونەوەكەشدا بەڕێوەبەری ژمێریاری و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی هاوڕێی منداڵان و بەرپرسی بەشی بەدواداچوون ئامادەبوون.