ئەمڕۆ چوارشەممە 6/3/2019، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا، فێستیڤاڵی ئامادەیی سەگرمەی كچان لە سلێمانی بەڕێوەچوو، كە چەندین نمایش و كاری دەستی و هونەری جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو.
ئەمیرە عەبدولكەریم بەڕێوەبەری ئامادەیی سەگرمەی كچان رایگەیاند : ئامانجی ئیمە لەم ڤیستیڤاڵە بۆ دەرخستنی توانا شارەوەكانی خوێنندكارانە بۆ ئەوەی متمانە دروست بێت لایان و ببێتەهۆی دروستبونی نەوەیەكی هۆشیار و تەندروست بۆ كۆمەڵگاكەمان.