لەبەردەوامی کارو چالاکیەکانی هەفتەی ژیان دۆستی کە بۆ 20 قوتابخانەی ناو شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێن و تایبەتن بە هۆشیارکردنەوەی قوتابیان لە چۆنیەتی پاراستنی ئاو و کارەباو تەندروستی و ژینگە و چەند سێکتەرێکی تر. رۆژی 6/3/2019 مامۆستایانی ئەو قوتابخانانەی چالاكییەكانی هەفتەی ژیان دۆستیان تێدا ئەنجام دەدرێت، سەردانی پڕۆژەکانی ئاوی سەرچنارو و دوکانیان کرد تا ئاگاداری گەیاندنی ئاو بن لەپرۆژەکانەوە بۆ هاووڵاتیان و دواتر لەرێگەی وانەو ئامۆژگارییەكانیان قوتابیان لەگرنگی پاراستنی ئاو وەك سامانێكی نیشتمانی ئاگادار بكەنەوە.