ئەنجامی تاقیكردنەوە بەراییەكان راگەیەنرا

ئێوارەی ئەمڕۆ 4/3/2019، وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوە بەراییەكانی پۆلی 12 ئامادەیی بۆ خوێندكارانی دەرەكی راگەیاند.
لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی 2311 خوێندكار لە بەشی زانستی بەشداری تاقیكردنەوەكانیان كردووەو 1174 خوێندكار مافی بەشداربوونیان هەیە لە تاقیكردنەوە گشتییەكان بە رێژەی 50.8%، لە بەشی وێژەیی 916 خوێندكار بەشدارییان كردووەو 435 خوێندكار مافی بەشداربوونیان هەیە بە رێژەی 47.5%.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوا لە خوێندكاران دەكات رۆژی چوارشەممە 6/3، سەردانی پەروەردەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنی ئەنجامەكانیان.