بەڕێوەبەرێتی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی لاوانی سلێمانی، پڕۆژەی سینەمای منداڵان ئەنجام دەدات، بە ئامانجی ئاشنابوونی منداڵان بە سینەماو نمایشكردنی فیلمی پەروەردەیی بۆیان.
ئەمڕۆ 4/3/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەكەیان بەسەركردەوە، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری راگەیاندن و بەڕێوەبەری چالاكی هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و شوان عەتوف بەڕێوەبەری سینەما و تاڤگە محەمەد بەڕێوەبەری ناوەندی بەكرەجۆ ی لاوان، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشو كارەكان.
بڕیاریشە بەم نزیكانە پڕۆژەكە دەستبەكاربێت بۆ پێشوازیكردن لە قوتابیان و خوێندكاران.