قوتابخانەی خەونی منداڵان پێشانگایەكی شێوەكاری دەكاتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 25/3/2019، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبەری قوتابخانەو پەیمانگا ناحكومیەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، باخچەو قوتابخانەی خەونی منداڵانی ناحكومی، پێشانگایەكی شێوەكاری بۆ منداڵان و قوتابیان كردەوە لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی (ئەمنە سورەكە) بە دروشمی (لەگەڵ ئێمە دڵنیابە لە داهاتووی گەشی منداڵەكەت).
داهاتی فرۆشی تابلۆكانی نێو پێشانگاكەش وەك كارێكی خێرخوازی دەبەخشرێت بە نەخۆشخانەی هیوا.