خولێكی دیكە لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان كۆتایی هات

بەشداربووانی خولێكی راهێنانی باخچەی ساوایان پاش تەواوبوونی خولەكەیان بڕوانامەیان پێبەخشرا.

 

xwl 1

بەشداربووانی خولێكی راهێنانی باخچەی ساوایان پاش تەواوبوونی خولەكەیان بڕوانامەیان پێبەخشرا.
ئەمڕۆ 5/5/2015، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولێكی باخچەی ساوایان كە لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رێكخرابوو بۆ بەڕێوەبەرو مامۆستایانی باخچەكانی ساوایان لە 26/4 – 4/5/2015.
خولەكە لەلایەن رێكخراوی (یونیسێف)و بە سپۆنسەری یەكێتی ئەوروپاو بە هاوكاری وەزارەتی پەروەردە رێكخرابوو، بەڕێوەبەری گشتیش پیرۆزبایی لە بەشداربووان كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، هەوەها دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان كرد، بۆ كردنەوەی خولی بەردەوام بۆ مامۆستایان بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای زانستییان.

xwl 2

xwl 3