تاقیكردنەوەی ئۆلۆمپیادی 11ی زانستی بە بەشداری 47 خوێندكاری خوێندنگە ئامادەییەكانی سنورەكە لە (هۆڵی ئامادەیی سلێمانی كچان) بەڕێوەچوو.
بە مەبەستی لە نزیكەوە چاودێری و ئاگاداری لە چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكە، مامۆستا نەجمەدین عەلی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، هۆڵەكەی بەسەركردەوە.
تاقیكردنەوەكە لە 50 پرسیار پێكهاتبوو لە بابەتەكانی (زیندەوەرزانی، كیمیا، فیزیا، بیركاری، ئینگلیزی) پێكهاتبوو.
بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەنجامی هەڵسەنگاندن ڕابگەیەنرێت و دوو خوێندكار كە بەرزترین كۆنمرە بەدەستدەهێنن سەردەكەون بۆ پێشبڕكێ لەسەرئاستی پارێزگای سلێمانی.
سەرچاوە: parwarda.org