بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی تاوتوێی ئامادەكارییەكان بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ دەكەن.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆدەبێتەوەو تاوتوێی ئامادەكارییەكان بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ دەكەن.
ئەمڕۆ 7/5/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد- بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ، لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكانی سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبۆوەو گفتوگۆیان كرد لەبارەی چۆنیەتی خۆئامادەكردنی پەروەردەكان بۆ تاقیكردنەوەكان و چارەسەركردنی كێشەو كەموكوڕییەكان لە پێناو بەڕێوەچونی تاقیكردنەوەكان بەشێوەیەكی سەركەوتوو.