چادرگەی دیدەوانی پەروەردەی شارەزوور كرایەوە

ئەمڕۆ 15/4/2019، بە چاودێری مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای شارەزوورو بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور، یەكەی چالاكی وەرزش و دیدەوانی پەروەردەی شارەزوور چادرگەی دیدەوانی (گوڵە ئەستێرە، رابەران، دیدەوان)ی كردەوە بۆ 23 قوتابخانەو خوێندنگەی سنورەكە، بە دروشمی (دوو سەركردە سونبولی نەتەوەیەكن).
لە چادرگەكەدا چەندین چالاكی جۆراوجۆر نمایشكرا هەروەها چەند خەڵاتێكی رێزلێنانیش دابەشكرا.