ئەمڕۆ 15/4/2019، بە ئامادەبوونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێەبەری پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاواو بەڕێوەبەری مەشق و راهێنان و بەڕێوەبەری كۆگاكان، كۆتایی بە خولی فەرمانبەرانی كۆگاكان هات لە بەڕێوەبەرایەتی مەشق و راهێنان كە 50 فەرمانبەری كۆگاكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكانی (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، كەركوك) بەشدارییان تێدا كرد بۆ ماوەی 10 رۆژ، كە 40 وانەی تێدا وترایەوە لەلایەن دوو مامۆستای پسپۆڕی خوێندنی باڵاوە بە تیۆری و پڕاكتیكی.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لە بەشداربووان كردو سوپاسی هەموو ئەوانەی كرد كە هاوكاربوون بۆ سەركەوتنی خولەكە.
پاشان بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە بەشداربووان، هەروەها بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەرانی كۆگاكان و مەشق و راهێنان و مامۆستایانی خولەكە.
دواتر ئامادەبووان خولی راهێنەرانی پیشەیی و خولی بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوە گشتییەكان كە لە هەمان بەڕێوەبەرێتی بەڕێوە دەچێت.