رەوشی خوێندن لە ناوچەی شارباژێڕ بەسەركرایەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رەوشی خوێندن و هۆڵەكانی تاقیكردنەوە لە سنووری پەروەردەی شارباژێڕ بەسەردەكاتەوە.

 

g4

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رەوشی خوێندن و هۆڵەكانی تاقیكردنەوە لە سنووری پەروەردەی شارباژێڕ بەسەردەكاتەوە.
رۆژی 23/5/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی سنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕی كردو هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی لە قوتابخانەو خوێندنگاكانی قەزای ماوەت و ناحیەكانی سورەقەڵات و كەناروێ بەسەركردەوە.
هەر لەو سەردانەدا بەڕێوەبەری گشتی بینای قوتابخانەی گوندی تازەدێی بەسەركردەوە كە لەلایەن بەڵێندەرەكەوە بە تەواونەكراوی بەجێهێڵراوە، بەڵێنیشی پێدان كە هاوكارییان بكات و لەگەڵ بەڵێندەرەكەو بەشی بیناسازی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی قسە بكات بۆ تەواوكردنی بینای قوتابخانەكە.

g2

g3

g1

g5

g6