سیستمی یەكپۆشی قوتابیان و خوێندكاران پەیڕەو دەكرێت

بەڕێوەبەرێتی گرێبەستە گشتییەكان و كاروباری یاسایی- هۆبەی كاروباری یاسایی، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە گشتاندنێكدا ئاگاداری سەرجەم پەروەردەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەكاتەوە كە پێویستە بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 لە گشت ناوەندەكانی خوێندندا پەیڕەوی سیستمی یەكپۆشی بكرێت بە پێی ئەم لیستەی خوارەوە:
1- جلوبەرگی باخچەكانی منداڵان (كچ/ كراسی پەمەیی لەگەڵً تەنورە یان پانتۆڵی رەساسی، كوڕ/ كراسی شین لەگەڵ پانتۆڵی رەساسی).
2- جلوبەرگی قۆناغی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، ئیسلامی):
كچ (قۆناغی 10-11-12) تەنورە یان پانتۆڵی رەش لەگەڵ كراسی سپی.
كوڕ (قۆناغی 10-11-12) پانتۆڵی رەش یان كاوبۆی رەش لەگەڵ كراسی سپی.
3- جلوبەرگی قۆناغی بنەڕەتی (7-8-9)
كچ/ تەنورە یان پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی.
كوڕ/ پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی.
4- جلوبەرگی قۆناغی بنەڕەتی (1-6):
كچ/ تەنورە یان پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ كراسی سپی.
كوڕ/ پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ كراسی سپی.