هەواڵ و ڕاگایاندن

رێكخراوێك پێداویستیی 12 قوتابخانە دابیندەكات

رێكخراوی كۆچی جیهانی (I.O.M)، كۆمەڵێك كەلوپەل و پێداویستی بۆ 12 قوتابخانەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دابینكرد.

ئەمڕۆ 1/8/2017، رێكخراوی كۆچی جیهانی (I.O.M)، كۆمەڵێك كەلوپەل و پێداویستی بۆ 12 قوتابخانەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دابینكرد، لەنێویاندا قوتابخانەی سەرێكانی بنەڕەتیی هاوڕێی منداڵ لە ناحیەی بازیان.
پێداویستییەكان لەلایەن بەڕێوەبەری پلانی پەروەردەییەوە وەرگیراو سوپاسی رێكخراوەكەی كرد لەپای خەمخۆرییان بۆ كەرتی پەروەردە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
پێداویستییەكانیش بریتیبوون لەم شتانە:
1- دروستكردنی یاریگا بۆ قوتابخانەی سەرێكانی.
2- دروستكردنی كورسی دانیشتن.
3- دبینكردنی رەحلە.
4- دابینكردنی سپلیت و كۆمپیوتەرو لاپتۆپ.
5- دابینكردنی وایت بۆردو كەلوپەلی وەرزشی.
6- دابینكردنی فلتەری ئاوی خواردنەوە.
7- دروستكردنی كتێبخانە.