راگەیەنراوێک سەبارەت بە بەکرێدانى فرۆشگاى قوتابخانەکان

بەڕێوبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى سەبارەت بە بەکرێدانى فرۆشگاى قوتابخانەو خوێندنگەکان ئاگادارى گشت پەروەردەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى دەکاتەوە کە بەفەرمانى وەزیرى پەروەردە بڕیاردراوە، فرۆشگاى قوتابخانەکان بدرێتەوە بەهەمان بەڵێندەرانی ساڵی پێشوو بەنرخی 120%ى نرخی ساڵی 2016-2017بەمەرجێك لیژنەی فرۆشگاو بەرێوەری قوتابخانەو خوێندنگەكان رەزامەندبێت ، ئەگەرنا دەخرێتەوە زیادكردنی ئاشكرا.