خولی (بنیاتنانی تواناكان) كۆتاییهات

ئەمرۆ 3/10/2019، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، كۆتایی بە خولی (بنیاتنانی تواناكان) هات كە لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان بەرێوەچوو، وە بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.
خولەكە بۆ ماوەی 5 رۆژ بەردەوام بوو، 311 بەڕێوبەر لە پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاواو شارباژێرو قەرداخ و شارەزور بەشداربوون تیایدا.