چەند چالاكییەك بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

ئەمڕۆ 25/11/2019، بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، كۆلێجی ئەزمڕ بۆ بەهرەداران چالاكییەكیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، لەڕێگەی رەنگكردنی دەست و نوسینی پەیام بەبۆنەی ئەم رۆژوە.
هەروەها فەرمانبەرانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەشداری چالاكییەكەیان كرد.