بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی به‌شداری دیبەیتی(پەروەردە و ئایین و ئاشتی و پێکەوە ژیان) ده‌كات

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 9-1-2020، بە ئامادەبوونی بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی خوێندنی پیشەیی و پلاندانانی پەروەردەیی، ئەنجوومەنی یەکبوونی کۆمەڵایەتی سلێمانی دیبەیتێکی بە درووشمی ( پەروەردە و ئایین و ئاشتی و پێکەوە ژیان ) سازدا.
دیبه‌یته‌كه‌ سەبارەت بە پەروەردەی ئیسلامی و مێژووی ئایینەکان بوو، ھەریەک لە مامۆستا بەھمەن تاھیر نەریمان مامۆستا لە پەیمانگای راھێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی و بەڕێز مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئایینی بەشداریان تێداکرد و چەندین راسپاردە خرانەروو.