بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کرد

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١/١٤ مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حسن سەرۆکی زانکۆی سلێمانییان کرد،بەمەبەستی هاوکاریکردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پەروەردەو خوێندنی باڵا. لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی زانکۆ بەڵێنی دا کە هاوکاری پەروەردە بێت لەبەرامبەردا مامۆستا دڵشاد سوپاسی کردن کە هەمیشە هاوکاربوون لە پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە.