خولی شیاندنی سەرپەرشتیاران کۆتایی هات

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١/١٥، لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنان بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و سەرپەرشتیاری یەکەمی بنەڕەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا و بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان کۆتایی بە خولی شیاندنی سەرپەرشتیاران هات کە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ بەردەوام بوو وە لە مەراسیمێکدا بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە بەشداربووان.