ئاگادارییەک بۆ گشت قوتابخانەوخوێندنگەکان

ئاگادارییەک بۆ گشت قوتابخانەوخوێندنگەکان
وەک ئاگادارن ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاروقوتابی و کەسوکاریان سەردانمان دەکەن کە ئەم ساڵ ٢٠١٧ – ٢٠١٨ سێ ساڵەن و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان وەریان ناگرنەوە لەبەر ئەوە وەک لە رێنمایی تاقیکردنەوەکاندا هاتووە :
١- بۆ قۆناغی بنەرەتی هەرقوتابی و خوێندکارێک لە دایکبووی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ بێت و سێ‌ ساڵە بن لەقوتابخانەکانی خۆیان دەمێننەوە بۆ ساڵی خویندنی ٢٠١٧ – ٢٠١٨، واتە ساڵی تەقویمی هەژمار ناکرێت.
٢- قۆناغی ئامادەیی : ئەوانەی سێ ساڵەن پێویستە بچنە ئێواران.
لەگەڵ رێزدا.

دڵشاد عمر محمد کریم
ب.گ.پ. سلێمانی