سەردانی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ ئامادەیی ڕێژینی کچان

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٢/٥ ، مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا سەربەست کریم محمد بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان لە چوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدانی قوتابخانە وخوێندنگەکان سەردانی ئامادەیی ڕێژینی کچانیان کرد.
لەسەردانەکەیاندا لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایان و خوێندکاران گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە چۆنێتی تاقیکردنەوەکان و ئەو کەم و کوڕی و گرفتانەی کەلە خوێندنگەکەیاندا هەیە. یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەی پێویستی بۆ خوێندکاران و مامۆستایان خستە ڕوو، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.