ئاگاداری بۆ گشت قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان و بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران

بۆ باشترکردنی فێربوون و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان و خوێندکاران گشت وانەکانی خوێندن لە لەپی دەستانە بەبێ ئینتەرنێت, ئێستا هەورەفێرگە لە سەر سیستمەکانی ( ئەندرۆید ـ ویندۆز ـ IOS )بەردەستە ، یەکجار پێویستت بە ئینتەرنێتە بۆ داونلۆد کردن ، پاشان ئەپڵیکەیشنەکە بە ئۆف لاین, بێ ئینتەرنێت کاردەکات ، مامۆستایان و قوتابیان دەتوانن سودمەندبن لە پەرتوکەکانی خوێندن لە قۆناغی ۱ ی بنەڕەتی بۆ ۱۲ ی ئامادەیی ، وانەکان هەمووی بە ڤیدیۆ و بە pdf بەردەستن ، وە خوێندکار دەتوانێت چەندین پرسیار دابنێت و خۆی تێست بکات ،جیا لەوەی وێب سایتی هەورە فێرگە بەبەردەوامی نوێکاری تێدا دەکرێت www.hrf.org ، ئێستا دەتوانن ئەپەکانی هەورە فێرگە بۆ هەموو سیستمەکان لێرە داونلۆد بکەن :