سەردانی شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٥/١٢ شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێز پارێزگاری سلێمانییان کردو لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگا کۆبوونەوە بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و خۆئامادەکردن بۆ ئەنجام دانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و تاقیکردنەوە گشتییەکان.
سەرەڕای پێزانین و دەست خۆشی شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ ماندووبوون و هەوڵەکانی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی کە سلێمانیان پاراست لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، وە ڕێنمایی پێویستیان لێ وەرگرتن تا بتوانرێت پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بە سەرکەوتووانە جێبەجێ بکرێت هەروەها بەڕێز پارێزگار و بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی کارەبا و بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بەڵێنی هاوکاری بەردەوامیان دا بۆ سەرخستنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان هەروەک چۆن هەمیشە هاوکار بوون.