سەردانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە ی سلێمانی بۆ پرۆژەی گەنمی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٦/١٠ ، مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم/ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆی کرد بەمەبەستی چاودێری پرۆژەی گەنمی ئامادەییەکەو لەنزیکەوە پرۆسەی دروێنەکردنی گەنمی بەسەرکردەوە کە ڕووبەری پرۆژەکە (١٥٥) دۆنم بوو وە بەشداربووی ڕاستەوخۆی پرۆژەکە مامۆستاو کارمەندو خوێندکارانی ئامادەییەکە بوون بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەتوانرا خوێندکاران بهێنرێنەوە.
ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکی بەردەوامی ئامادەییەکەیە هاوشانی پرۆژەکانی تری وەک (بەرهەمهێنانی ڕووەکی جوانکاری،قارچک،سەوزەی سەرداپۆشراوو سەردانەپۆشراو).
بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.