ڕێکخراوی خانزاد بڕێک دەمامک و دەستکێشی ئامادەکردووە بۆ خوێندکارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٧/٩ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێزان مامۆستا دڵشاد عومەر محمەمەد کەریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستاعومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیان لە ڕێکخراوی خانزاد کرد ،کە ژمارەیەک دەمامک و دەستکێشیان بۆ قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە دابین کردووە .
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە سوپاس و دەست خۆشیمان بۆیان هەیە. هیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان و خوێندکاران دەخوازین.