پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبۆنەی جەژنی مامۆستایانەوە

بەڕێزان / مەكتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
لقی (سلێمانی / هەڵەبجەی شەهید/ ڕاپەڕین)ی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

بەناوی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
بەبۆنەی جەژنی مامۆستایانی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستەدەکەین

١٠/٦ جەژنی مامۆستایانی کوردستان ڕۆژێکی مێژووییە لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان وە ڕۆژێکی پڕشکۆیە لە خەباتی پیشەیی مامۆستایاندا
لە دوای ڕاپەرین ئەم چەند ساڵەی قەیرانی دارایی گرفتە جۆراوجۆرەکان، مامۆستایان هەمیشە پێشمەرگە ئاسا لە خەباتدا بوون بۆ بەگژاچوونەوەی نەهێشتنی نەخوێندەواری و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری وزانستی خوێندکاران، وە بە ئەرکی پەروەردەیی و نیشتمانی خۆیان هەستاون.
مامۆستایان یەکێکن لە گەورەترین توێژەکانی هەرێمی کوردستان، مامۆستایانی کوردستان هەروەک چۆن لەمێژە پێشەوایەتی زۆربەی حزبەکانی کوردستانی کردووە ئێستاش تەنها مامۆستایان دەتوانن گۆڕانکاری گەورەئەنجام بدەن، بەداخەوە بەبێ ویستی مامۆستایانی دڵسۆز بەهۆی قەیرانی پاشەکەتی موچەودواکەوتنی کاریگەری خراپی داناوە لەسەر متمانەی گشتی بەدۆخی خوێندن، وە کۆی بابەتەکە کوردستان دوچاری بێ متمانەیی دەکات لە پڕۆسەی خوێندن کە خۆی لەخۆیدا ئەمە کاریگەری گەورەی دەبێت بۆ داڕمانی کۆمەڵایەتی. چارەسەری بەپەلەی کێشەی موچە و باشترکردنی گوزەرانی مامۆستایان نەک تەنها پرۆسەی خوێندن بەرەو ئاستێکی باش دەبات بەڵکو لە ڕێگای نەوەکانی داهاتووە هەرێمی کوردستان لە زۆر قەیران ڕزگار دەکات.
پەتای جیهانی کۆرۆناش کاریگەری گەورەی کردووەتە سەر خۆێندن لە جیهاندا ،ئێمەش بەشێکین لەو قەیرانە، بەهەوڵ و هیمەتی دڵسۆزانەی مامۆستایانی کوردستان ساڵی ڕابردووتوانیومانە سەربکەوین و پرۆسەکە تێبپەرێنین، هیوادارین بۆ ئەم ساڵی خوێندنیش بتوانین سەربکەوین بەسەر کێشەو گرفتەکاندا بەتایبەتی کێشەی خوێندنی ئەلکترۆنی و ڕزگاربوون لە پەتای کۆرۆناو گەڕاندنەوەی خوێندن بۆ ناو ناوەندەکانی خوێندن.
جارێکی تر بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی((سەرجەم مامۆستایان، قوتابیان وفەرمانبەران))ەوە، بەبۆنەی جەژنی مامۆستایانەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەین، هیوادارین هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی خەباتی پیشەییدا بن بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی مامۆستایان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی