یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی فێرکردن

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢١/١/٢٤ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری کرد لە ڕۆژی جیهانی فێرکردن کە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) بە هاوکاری پەیمانگەی تیم بۆ پەروەردەو پێگەیاندنی منداڵی هەژاری بێ دایک و باوک پرۆژەی چالاککردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، کە ئامانجی پرۆژەکە پێگەیاندن و بەردەوام بوونی خوێندنە بۆ منداڵانی هەژاری بێ سەرپەرشت. لە مەراسیمەکەدا ووتاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەلایەن مامۆستا عمر محمد پێشکەش کراو بەو بۆنەیەوە سوپاس و دەست خۆشی هەردوو ڕێکخراوی کرد بۆ هەموو هەوڵەکانیان لە پێناو ڕێگری کردن لە نەخوێندەواری. لەمیانەی مەراسیمەکەدا چەند چالاکییەک لەلایەن خوێندکارانی پەیمانگەی تیمەوە ئەنجام درا.