رەوشی خوێندن لە قەرەداخ بەسەركرایەوە

رۆژی سێشەممە‌ 16/1/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی قەزای قه‌ره‌داخی كردو لەلایەن مامۆستا سەلام بەڕێوەبەری پەروەردەی قەرەداخ و ئیدارەی قەزاكەوە پێشوازی لێكرا.
سه‌ردانه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچون و هەوڵدان بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفتەكان و هاوكاریكردنی كەرتی پەروەردەو خوێندن بوو لە ناوچەكە.
بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە پەروەردەی قەرەداخ و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و ئیدارەی قەزاكەی كرد كە هاوكاربوون بۆ بەردەوامی پڕۆسەی خوێندن سەرەڕای ئاستەنگەكان.