كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان

رۆژی چوارشەممە 17/1/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە خاتو كلیۆپاترا بەرپرسی گردبونەوەی پەروەردەی عێراق و عومەر وەهاب بەرپرسی بەشی پەروەردەی/ یونیسێف بە ئامادەبونی مامۆستا عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان و خۆگر خالید بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی .
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دابینكردنی پێداویستیەكان و هاوكاری رێكخراوەكان بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو قوتابخانانەی بەهۆی زەمین لەرزەووە.
بەرێوەبەری گشتی تێبینیەكانی سەبارەت بە كاری رێكخراوەكان گەیاندە وەفدی میوان و دەست خۆشی لە كارەكانیان كرد.