بەڕێوەبەری گشتی پێشوازیکرد لە ئەنجومەنی دایبابی قوتابخانەی دڵداری بنەڕەتی کوڕان

ئەمڕۆ ٢٠٢١/٢/٢٢ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی کرد لە ئەنجومەنی دایبابی قوتابخانەی دڵداری بنەڕەتی و ڕێزلێنانی بەخشییە هەریەک لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دایباب لەپای پێشکەشکردنی هاوکاری و خزمەتکردنی قوتابخانەی دڵداری بنەڕەتی، بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.