تاقیكردنەوەی سەرپەرشتیاری بەڕێوەدەچێت

رۆژی دوشەممە 22/1/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی هۆڵی تاقیكردنەوەكانی سەرپەرشتیارانی كرد.
تاقیكردنەوەی سەرپەرشتیاران بۆ پەروەردەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوو.
بۆ سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی 478 مامۆستای پسپۆڕی وانەكان بەشدارییان كردووە بۆ 59 پلەی پسپۆڕی.
هەروەها بۆ سەرپەرشتیاری پسپۆڕی ئامادەیی 100 مامۆستا كێبڕكێ دەكەن بۆ 30 پلەی پسپۆڕی.
لە هەمان هۆڵ مامۆستایانی پەروەردەكانی كەركوك و پارێزگای هەڵەبجەش بەشدارییان كرد، كە پلەی تایبەتی خۆیان هەیە.
بەڕێوەبەری گشتی لەلایەن خۆیەوە هیوای سەركەوتنی بۆ مامۆستایانی بەشداربوو خواست.