به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخ دانرا.. راپۆرتی وێنه‌یی

له‌ رێوڕه‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بونی به‌هرۆز حه‌مه‌ ساڵح پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی سلێمانی له‌ گه‌ره‌كی شێخ محێدینی شاری سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی  پرۆژه‌ی دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخ دانرا.

DSC 0329

نیاز ئه‌میر- ئه‌ندازیاری به‌لێنده‌ری پرۆژه‌كه‌ به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، پرۆژه‌كه‌ پێكدێت له‌دوو قوتابخانه‌ی 18 پۆلی و باخچه‌یه‌كی ساوایان و گۆڕه‌پانێكی وه‌رزشی و روبه‌رێكی فراوانی سه‌وزایی كه‌ سه‌رجه‌میان له‌یه‌ك سنوردا ده‌بن.
وتیشی: پرۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری 20 دۆنم زه‌وی و له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی كه‌ بریتیه‌له‌ شه‌ش ملیارو بیست و نۆ ملیۆن و دووشه‌د و خه‌فتاو هه‌شت هه‌زار دینارو له‌ ماوه‌ی 720 رۆژدا له‌لایه‌ن كۆمپانیای قه‌ڵاوه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

DSC 0334

DSC 0438

DSC 0367

DSC 0376

DSC 0379

DSC 0383

DSC 0396

DSC 0389

DSC 0443

DSC 0473

You may also like...