بزانه‌ چه‌ند كتێب دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر قوتابخانه‌و خوێندنگاكاندا

به‌ پێی ئامارێكی به‌شی كۆگاكانی  سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی له‌سه‌دا 85ی كتێبی وانه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2014-2015 به‌سه‌ر قوتابخانه‌و خوێندنگاكاندا دابه‌شكراوه‌و  زیاتر له‌ 700 هه‌زار كتێبی وانه‌كانیش گه‌یشتۆته‌ كۆگاكان.

 

koga2

به‌ پێی ئامارێكی به‌شی كۆگاكانی سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی له‌سه‌دا 85ی كتێبی وانه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2014-2015 به‌سه‌ر قوتابخانه‌و خوێندنگاكاندا دابه‌شكراوه‌و زیاتر له‌ 700 هه‌زار كتێبی وانه‌كانیش گه‌یشتۆته‌ كۆگاكان.
بۆئاگاداربون له‌ چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كتێب به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانداو به‌دواداچون بۆ كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان، مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د- به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌ردانی به‌شی كۆگاكانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی كردو به‌ پێویستی زانی به‌ شێوه‌یه‌كی رێك و پێك كتێب و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر قوتابخانه‌و خوێندنگاكاندا دابه‌ش بكه‌ن.
محه‌مه‌د ره‌شید- لێپرسراوی به‌شی كۆگاكانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی كتێبی وانه‌كان به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، له‌ رێگه‌ی به‌رنامه‌ی داتابه‌یسه‌وه‌و به‌ پێی ژماره‌ی قوتابیان بڕی كتێبی هاتوو به‌سه‌ر قوتابخانه‌و خوێندنگاكاندا دابه‌ش ده‌كرێت
رونیشیكرده‌وه‌، له‌ 25/8/2014 ه‌وه‌ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی كتێبیان ده‌ستپێكردوه‌و تا ئێستاش له‌سه‌دا 85ی كۆی كتێبی وانه‌كان دابه‌شكراوه‌ به‌جۆرێك كتێبی خوێندكارانی پۆله‌كانی 1تا3ی بنه‌ڕه‌تی به‌رێّژه‌ی 100% دابه‌شكراوه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان نوێن و كتێبی پۆله‌كانی 4تا 12 به‌رێژه‌ی 100% دابه‌شكراوه‌ به‌ڵام ته‌نها له‌50%یان نوێن، هه‌روه‌ها كتێبی راهێنانی پۆله‌كانی 1تا 12 به‌رێژه‌ی 100% دابه‌شكراوه‌ .
لێپرسراوی به‌شی كۆگاكان ئه‌وه‌شی خسته‌روو، به‌ پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو رۆژانه‌ 15 بۆ 20 قوتابخانه‌و خوێندنگا له‌ كۆگاكه‌یان كتێب وه‌رده‌گرن. جگه‌له‌وه‌ش پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك سه‌لاجه‌و دۆڵاب و كۆمپیوته‌ر و مێز كه‌له‌ كۆگاكه‌یاندا مانه‌ته‌وه‌ به‌ پێی پێویست ده‌درێت به‌ قوتابخانه‌كان.
به‌شی كۆگاكان پێكدێت له‌ 9به‌ش كه‌ بریتین له‌ به‌شی (محاسه‌به‌ 13)، كۆگای كه‌لوپه‌ل ، كتێب، قرتاسیه‌، خانوبه‌ره‌، باخچه‌كان ، تۆماره‌كان، پێداویستی تاقیكردنه‌وه‌كان، كارگێڕی، هه‌روه‌ها مه‌ڵبه‌ندێكی دابه‌شكردنی كتێب له‌ بازیان بۆ دابه‌شكردنی كتێب به‌سه‌ر قوتابخانه‌و خوێندنگا دووره‌ ده‌سته‌كاندا.
لێپرسراوی به‌شی كۆگاكانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ به‌شی محاسه‌به‌ 13 ئه‌وه‌ی خسته‌روو، به‌شی محاسه‌به‌ 13 تایبه‌ته‌ به‌ تۆماری هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ بنچینه‌ییانه‌ی كه‌له‌ قوتابخانه‌و خوێندنگاكان و به‌شه‌كانی په‌روه‌رده‌كاندا هه‌یه‌و ساڵانه‌ تۆماره‌كان پێداچونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و له‌ رێگه‌ی لیژنه‌كانیانه‌وه‌ كه‌ سه‌ردانی قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن و ئاماری كه‌لوپه‌له‌ بنچینه‌ییه‌كان وه‌رده‌گرن و دواتر تۆمارییان ده‌كه‌ن.

koga3

koga1