له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بونی به‌هرۆز حه‌مه ساڵح پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی سلێمانی له گه‌ره‌كی شێخ محێدینی شاری سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخ دانرا.

نیاز ئه‌میر- ئه‌ندازیاری به‌لێنده‌ری پرۆژه‌كه به (سولی په‌روه‌رده)ی راگه‌یاند، پرۆژه‌كه پێكدێت له‌دوو قوتابخانه‌ی 18 پۆلی و باخچه‌یه‌كی ساوایان و گۆڕه‌پانێكی وه‌رزشی و روبه‌رێكی فراوانی سه‌وزایی كه سه‌رجه‌میان له‌یه‌ك سنوردا ده‌بن.
وتیشی: پرۆژه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 20 دۆنم زه‌وی و له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی كه بریتیه‌له شه‌ش ملیار‌و بیست و نۆ ملیۆن و دووشه‌د و خه‌فتاو هه‌شت هه‌زار دینار‌و له ماوه‌ی 720 رۆژدا له‌لایه‌ن كۆمپانیای قه‌ڵاوه جێبه‌جێده‌كرێت.