ئاگاداری

ئاگادارییەک بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاکان وە سەرجەم بەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی خوێندن کە ناوەرۆکی هەردوو فەرمانی وەزاری ژمارە (١١٥و١١٦) کە لە ٢٠٢١/٤/١١ دەرچووە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت تکایە بۆ کاری پێویست..
هەندێک دەنگۆ دەبیستین کە جێبەجێ ناکرێت ، ئەم نووسراوانە فەرمانی فەرمییەو دەبێت جێبەجێ بکرێت، وە داوامان لە گشت بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان کردووە ئەو قوتابخانەو خوێندنگەیانەی کە کێشەیان هەیە لە e-wane یان خەتی ئینتەرنێتیان ناگات یان هەر هۆکارێکی تر لیستەکانمان بۆ بنێرن، بۆیە تا بڕیاری نوێ دەردەچێت ئەم دوو فەرمانە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت تکایە.
لەگەڵ ڕێزدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
٢٠٢١/٤/١٧