پیرۆزبایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە خوێندکارە یەکەمەکانی تاقیکردنەوەی کانگارۆ

بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە گشت خوێندکارە یەکەمەکانی تاقیکردنەوەی کانگارۆ دەکەین لە سنووری پەروەردەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان وە پیرۆزبایی لە خوێندکاران هانۆ حسن بابارسول- محمد فاروق عبداللە- یار امیر اللە کرم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان/ کۆلێژی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران دەکەین کە توانیان پلەکانی یەکەم و دووەم و چوارەم بەدەست بهێنن لەم تاقیکردنەوەیەداو هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و جێی شانازین وە دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و ستافی کارگێڕی کۆلێژی ئەزمەڕ دەکەین.
کانگارۆ تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتییە لە بابەتی بیرکاری و ژیریدا لەسەرتاسەری جیهان ئەنجام دەدەرێت بۆ ماوەی چوار ساڵە لە ڕێی کۆلێژەکانی یونایتد ساینسەوە کە بریکاری ئەم تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەن لە عێراقدا لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان ئەم تاقیکردنەوەیە ئەنجام دەدرێت.
دووبارە پیرۆزبایی لە گشت خوێندکارانی سەرکەوتوو دەکەین و هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو بن.